ئیمام ناصر محمد يەمانی
23 - 10 - 1428 کۆچی
04 - 11- 2007 زایینی
09:29 ئێوارە
(بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.net/showthread.php?p=3906
ــــــــــــــــــــ


پرسیاری مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو بۆ زانایانی ئوممه‌ت و شوێنكه‌وتوانیان..


بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان و شوێنکەوتووەکانیان بەچاکە تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، لەدوای ئەوە..

ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئایینی ئیسلامی پاک وه‌هه‌موو گه‌لی ئیسلام، پرسیارێكم هه‌یه‌ بۆتان كه‌وا وه‌ڵامه‌كه‌ی هه‌موو موسڵمانێک له‌ نێرو مێی ده‌یزانێت ئه‌ویش: ئایا ئێوه‌ بڕواتان به‌ قورئانی گه‌وره‌ هه‌یه‌ كەوا قسه‌ی په‌روه‌ردگاری هەموو جیهانە وه‌ ڕاسترین و دروسترین قسه‌یه‌؟ بێ گومان و به‌دڵنیایی یه‌وه‌ دواتر وه‌ڵامەکەتان ئه‌وه‌ ده‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌مووتان به‌یه‌ک زمان بیڵێن: چۆن بڕوامان به‌قورئانی گه‌وره‌ی وتەی پەروەردگاری هەموو جیهان نی یه‌، وه‌هه‌ر كه‌سێک بروای پێ نه‌بێت ئه‌وا له‌بێ باوه‌ڕانه‌".
جا دواتر پرسیارێكی ترتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: ئینجا ئایا اللە بەڵێنی پێداون به‌وه‌ی ده‌یپارێزێت له‌ده‌ستكاری تاکو رۆژی دوایی؟
وه‌ڵامتان به‌بێ شک ئه‌وه‌یه‌ دواتر ده‌ڵێن : "به‌و په‌ڕی دڵنیایی یه‌وه‌ به‌ڵێ پارێزراوه".
بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ}[الحجر:9].

پاشان پێتان ده‌ڵێم: كه‌واته‌ ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت و هه‌موو موسڵمانان، بە اللە سوێندتان ده‌ده‌م ئەگه‌ر بهاتبا اللە قورئانی نه‌پاراستبوایه‌ له‌ده‌ستكاری و ته‌حریف و شێواندن دواتر به‌و هۆیه‌وه‌ ڕێگای ڕاستتان وون كردبوایه ئایا ئه‌وكات ئێوه‌ به‌هانه‌و حوجه‌تان له‌سه‌ر اللە تاکو ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه‌ نه‌بوو ده‌تان وت: "قورئانی گه‌وره‌ ده‌ستكاری كرا وه‌فه‌رمووده‌و گێڕانەوەکانیش زۆر بوون وه‌نه‌مان ده‌زانی كامه‌یان ڕاستن و كامه‌یان به‌تاڵ و هه‌ڵبه‌ستراون بۆیه‌ ڕێگای ڕاستمان ون كرد".‌‌

جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌تان به‌ڕاست دانا كه ‌به‌ڕاستی ‌قورئانی گه‌وره‌ ته‌حریف و ده‌ستكاری كراوه ئه‌وا لێره‌دا اللە لاری نی یه‌ له‌وه‌ی به‌هانه‌و بەڵگە بهێننه‌وه‌ وه ‌بەڵگەشتان له‌سه‌ری ئه‌وه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورئانی نه‌پاراستووه‌ له‌ده‌ستكاری و ته‌حریف و شێواندن بۆتان به‌م هۆیه‌وه‌ ڕێگای ڕاستان لێ وون بوو وه ‌دواتر ده‌تانوت و سوێندتان به اللە ده‌خواردو جه‌ختتان له‌سه‌ر ده‌کرده‌وه‌ به‌وه‌ی ئەگەر قورئان پارێزراو بوایه‌ له‌ده‌ستكاری و شێواندن ئه‌وا هه‌رگیز ده‌ستان به‌وه‌ نه‌ده‌گرت كه‌وا دژو پێچه‌وانه‌یە لەگەڵ قورئان، جا دواتر اللە به‌م قسه‌یه‌ی ئێوه‌ی زانی كه‌وا ده‌ڵێن وه ‌تاكو به‌هانەو بەڵگەتان نه‌بێت له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان ئه‌وا قورئانی گه‌وره‌ی بۆ پاراستن له‌ده‌ستكاری و شێواندن تاكو ڕۆژی دوایی، وه‌ په‌یمانی لێ وه‌رگرتن بەوەی دواتر دەربارەی لێتان ده‌پرسێته‌وه‌ ئەگه‌ر هاتوو ده‌ستان پێی نه‌گرت وه‌ پێتان ڕانه‌گه‌یاند وە اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:{وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].

كه‌واته‌ سوێندتان ده‌ده‌م بە اللە ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت بەوەی له‌م ئایه‌ته‌ وورد ببنه‌وه به‌باشی ئەگه‌ر ئێوه‌ له‌وکەسانه‌ن کەوا خاوه‌ن ژیری وهۆشمه‌ندن، وه‌به‌ڕاستی هه‌ر خاوه‌ن بیرو هۆشه‌کانیش له‌ڕاستی تێده‌گه‌ن اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النّساء].

جا بە اللە سوێندتان ده‌ده‌م ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت ئایا ئه‌م ئایه‌تانه‌ ڕوون و ڕاشكاوو پتەوو مەحکەم نین كه‌وا اللە هه‌واڵی پێداون‌ بەوەی ده‌سته‌یەک هه‌بوون كاتێک له‌لای محمد پێغه‌مبه‌ری اللە ئاماده‌ ده‌بوون له‌به‌ر‌ده‌می ئه‌وو له‌به‌رده‌می هاوه‌ڵانی ڕاستی به‌ئاشكراو ڕووبه‌ڕوو ده‌یان وت: ملكه‌چ وفه‌رمانبه‌ردارین بۆ اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاکو متمانه‌ی موسڵمانه‌كان به‌ده‌ست بهێنن، به‌هه‌مان شێوه محمد پێغه‌مبه‌ری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- به‌قسه‌كانیان سه‌رسام ده‌بوو، جا دواتر اللە هه‌واڵتان پێده‌دات بەوەی ‌ئه‌مانه‌ به‌ده‌میان شتێک ده‌ڵێن کەوا له دڵ و ده‌روونیاندا نییه له‌به‌رده‌م محمد پێغه‌مبه‌ری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، ‌وە اللە هه‌واڵتان پێ ده‌دات بەوەی ئه‌وان کاتێک ده‌رده‌چوون له‌لای پێغه‌مبه‌ری اللە دواتر زۆر به‌په‌نهانی و به‌پيلانێكی تۆكمه‌وه‌ فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریان ده‌ستكاری ده‌كردو قسه‌ی ئه‌ویان وا ئاوه‌ژوو ده‌كرده‌وه‌ كه‌وا محمد پێغه‌مبه‌ری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی نه‌یوتبوو، به‌ومانایەی ئه‌وان پيلانیان ده‌گێرا به‌چەند وتەیەک لەدژی فه‌رمووده‌كانی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام پیلانه‌كه‌یان دواده‌خست تاکو كاتێكی به‌سه‌رداده‌چوو وه‌به‌تایبه‌تی له‌دوای مردنی پێغه‌مبه‌ری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، بۆیه‌ ده‌فه‌رموێت {يُبَيِّتُونَ} پاشان هه‌ڵده‌ستان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ له‌دوای ڕۆیشتنی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- له‌نێو ڕیزی موسڵمانان تا نەوە له‌دوای نەوە بۆ یه‌كتری بگێڕنه‌وه ئه‌وه‌ی بۆیان گێڕدراوه‌ته‌وه‌‌.

كه‌واته‌ ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت، چاره‌سه‌ر چی یه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌م پيلانه‌ پیس وگڵاوه‌؟ مژده‌تان پێده‌ده‌م بەوەی من چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ ده‌زانم وه ‌اللە ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهێدو وه‌كیله‌، وه‌سوێند بە اللە ی پایەبەرزو گەورە من ئه‌مانه‌م له‌سه‌ر‌ی خۆم‌ و ئیجتهادی خۆمەوە نه‌هێناوه‌ به‌گومان لەکاتێکدا گومان هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەق و ڕاستیدا، به‌ڵكو اللە فێری كردوون له‌هه‌مان ئه‌و ئایه‌تانه‌دا. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم.

له‌وه‌یه‌ زانایه‌ک له‌زانا موسڵمانه‌‌ زۆرزانه‌كان بمپچڕێنێت له‌وانه‌ی کەوا قسه‌یه‌ک ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی اللە له‌سه‌ر گومان لەکاتێکدا گومان ‌هیچ سودێکی نیە لە زانینی حەق و ڕاستیدا جا پێم بڵێت: "له‌سه‌رخۆ له‌سه‌ر خۆ ئه‌ی ئه‌وه‌ی وا ‌له‌خۆت تێده‌گه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌وه‌ تۆ هه‌ڵه‌ت كرد له‌ لێکدانەوەکەت بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌ی كه‌وا ده‌فه‌رموێت: {أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم.

ئه‌وه‌ مه‌به‌ستی له‌ بێباوه‌ڕانە به‌م قورئانه‌ كه‌وا با بیر بكه‌نه‌وه‌ له‌قورئان وه‌ ئەگه‌ر ئه‌م قورئانه‌ له‌كه‌سێكی تر جگه‌ لە اللە هاتبوا ئه‌وا جیاوازی و دژایەتیکی زۆریان تێدا دەدی" . جا دواتر به‌حه‌ق وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌ وده‌ڵێم: هه‌میشه هیچ شتێک ناڵێم لەسەر اللە جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست نه‌بێت له‌هه‌مان وتەکەی اللە به‌وه‌ی اللە له‌م ئایه‌تانه‌دا له‌گه‌ڵ بێباوه‌ران به‌قورئان نادوێ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌ باوه‌ڕداره‌كان به‌م قورئانه‌ ده‌دوێ‌، وه‌سوپاسیش بۆ اللە بەوەی بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ک ئایه‌تدا لكاندووه‌ بۆ ڕۆشنكردنه‌وه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی تاكو كه‌س پێی له‌خشته‌ نه‌چێت جگه‌ له‌ له‌ناوچووێكی سته‌مكار له‌خۆی وه‌ده‌یه‌وێت دەمەقاڵێ بكات به به‌ڵگه‌ی پڕوپووچەوە، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌تاڵ بکاته‌وه‌و بیترازێنێت، وه‌دواتر بانگی هه‌موو موسڵمانێکی عه‌ره‌ب ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی کەوا زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرایان هه‌یه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ له‌زانایانیش نین ئینجا پێیان ده‌ڵێم: بە اللە سوێندتان ده‌ده‌م بڕیار بده‌ن له‌نێوانی من و ئه‌و زانایانه‌ی ئوممه‌ت كه‌وا بانگه‌وازی من ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیان گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ ئایینی ئیسلامی پاک، ‌جا دواتر له‌گه‌ڵم ده‌دوێن و ده‌ڵێن: "ئه‌ی ناصر یه‌مانی به‌ڵام ئێمه‌ زانا نین له‌زانایانی ئایینی ئیسلام تاكو بڕیار بده‌ین له‌نێوان تۆو زانایانی ئومهمەت. جا لەپاشان وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: ئێمه‌ له‌م ئایه‌ته‌دا پێویستمان به‌ زانایه‌كی فیقهی نی یه‌ به‌ڵكو پێویستمان به‌ مرۆڤێكی عه‌ره‌بیه‌ كه‌وا زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرای هه‌بێت كاتێک كه‌سێک به‌زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات لێی تێبگات، جادواتر ئه‌م عه‌ره‌بیه‌ كاتێک وتی من عه‌ره‌بیم و له‌قسه‌ش تێده‌گه‌م ئه‌وکه‌سەی به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵمدا قسه‌بكات ئایا ئه‌م ئایه‌ته‌ چی یه‌؟ جا دواتر پێی ده‌ڵێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النّساء].

وه ‌ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی هه‌موو كه‌سێک کەوا ‌زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرای هه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "براكانم به‌دڵنیایی یه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ڕوون و ئاشكرایه‌ ئه‌وه‌ اللە هه‌واڵمان پێده‌دات به‌وه‌ی كاتی خۆی دوو دەستە له‌ کۆڕو دانیشتنەکانی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- ئاماده‌ده‌بوون یه‌كێكیان داوای زانستیان ده‌كردو باوه‌ڕداربوون وه‌ ده‌سته‌كه‌ی تریان به‌ڕواڵه‌ت باوه‌ڕداربوون به‌ڵام لەناخەوە فێڵبازبوون و بەبێباوه‌ڕیه‌وه‌ ده‌رده‌چوون وه‌كو چۆن به‌م شێوه‌یه‌‌ داخل ده‌بوون، پاشان ده‌ستیان ده‌كرد به‌گۆڕینی فه‌رمووده‌كان وه‌قسه‌یه‌كیان به‌ناوی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە وە ده‌كرد کەوا ‌نه‌یوتبوو دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، وه‌پاشان ‌ڕاشكاوانه ده‌بینین له‌وشه‌كانی ئایه‌ته‌كان‌ به‌وه‌ی اللە فه‌رمانی به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كردووه‌ ئه‌وان ده‌رنه‌كات لەکۆڕو دانیشتنەکەی وه‌ئه‌مه‌ ئاشكرایه‌ له‌ ووشه‌كانی ‌ئایه‌ته‌كه‌دا كه‌وا ده‌فه‌رموێت: {فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا}

به‌و مانایه‌ی ئه‌وان به‌رده‌وام بوون له‌ هاورێیه‌تیکردنی پێغه‌مبه‌ری اللە و هاوه‌ڵانی و له‌گه‌ڵی دابوون وه ‌به‌رده‌وام لەکۆڕو دانیشتنەکانیدا ئاماده‌ ده‌بوون هه‌ر كاتێک بیان ویستبایه‌، وه‌ هه‌رگیز محمد پێغه‌مبه‌ری اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- هه‌ڵنه‌ستاوه‌ ده‌ریان بكات، حیكمه‌تیش له‌ده‌رنه‌كردنیان ئه‌وه‌بوو تاکو دواتر ڕوون ببێته‌وه‌ ئه‌وه‌ كێ یه‌ به‌ڕاستی بەدوای قورئان ده‌كه‌وێت و قسه‌ی اللە به‌ڕاست داده‌نێت وه ‌ئه‌وه‌ی قورئان پشتگوێ ده‌خات و به‌دوای قسه‌و فه‌رمووده‌یه‌ک ده‌كه‌وێت كه‌وا دژو وپێچه‌وانه‌ی وتەکانی اللە یە، وه‌ده‌بینین اللە به‌باوه‌ڕدارانی ڕاگه‌یاندووه‌ به‌م قورئانه‌ بەوەی پێویسته‌ له‌سه‌ریان بۆ قورئان بگه‌ڕێنه‌وه‌ له‌وه‌ی کەوا ‌له‌سه‌ری ناكۆک و جیاوازن له‌م فه‌رموودانه‌ی به‌ناوی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- كراوه‌ ، وه ‌ئه‌مه‌ش ئەگه‌ر هاتوو ئه‌م فه‌رموودانه‌ له‌كه‌سێک بوو جگه‌ له‌ اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وا دواتر ئه‌وانه‌ی له‌ وته‌كانی ‌قورئان وورد ده‌بنه‌وه‌ ده‌بینن له‌نێوان ئه‌م فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌و له‌نێوان قورئاندا جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه". كۆتایی پێهات حوكمی كه‌سێک كه‌وا زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرای هه‌یه‌.

وه‌ ئه‌ی گه‌لی زانایان هه‌مووتان من پرسیارێكی ترتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌م: له‌به‌رچی دواتر اللە سزای هه‌ر هه‌موو شوێنێک به‌خه‌ڵكه‌كانیه‌وه‌ ده‌دات له‌جیهاندا به‌و شوێنانه‌ی كەوا موسڵمانانیشی تێدایه‌ به‌سزایه‌كی پر له‌ئێش و ئازار وه‌ئه‌م سزایه‌ ده‌بێته‌ نیشانه‌یه‌ک بۆ به‌ڕاست دانانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به‌ر له‌هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت؟ اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ﴿٥٨﴾وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَن كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ ۚ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَاۚ وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

له‌وه‌یه‌ زانایه‌ک له‌زانا موسڵمانه‌ ‌زۆرزانه‌كان بمپچڕێنێت و بڵێت: ئه‌مه‌ مه‌به‌ستی له‌و ناوچه‌و شوێنانه‌ بوو كه‌وا هێشتا پێغه‌مبه‌ری اللە ی بۆ نه‌هاتبوو -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- وه‌كو ئه‌و شوێنه‌ی گه‌لی نوح كه‌وا اللە نوقمی كردن، وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ ئاوه‌دانیه‌كه‌ی گه‌لی عاد كه‌وا اللە بە ڕەشەبایه‌كی ته‌فروتوناكه‌ر له‌ناوی بردن، وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گه‌لی سه‌مود كه‌وا اللە به‌بوومه‌له‌رزه‌ له‌ناوی بردن، وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ ئاوه‌دانیه‌كه‌ی گه‌لی لوط و ئیبراهیم، وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ گه‌لی شوعه‌یب، وه‌به‌هه‌مان شێوه داب ونه‌ریتی بنەماڵەی فیرعه‌ون، ئه‌مه‌ مه‌به‌ستی ئه‌م ئاوه‌دانی و شوێنانه‌ی پێشوتر بوون كه‌وا پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆزانی ،جا دواتر وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌: كه‌وا تۆ به‌م لێکدانەوەت تووڕەیی‌ اللە و ڕازی نه‌بوونەکەی له‌سه‌رت بۆ خۆت ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ی چونكه‌ اللە له‌م ئایه‌ته‌دا‌ مه‌به‌ستی له‌ئاوه‌دانیه‌كانی پێشوتر نی یه‌ به‌ڵكو بانگتان ده‌كات به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن تاکو سه‌یر بكه‌ن اللە چی به‌سه‌ر به‌درۆزانەکان هێنا له‌وانه‌ی پێشتر پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆزانی، كه‌واته‌ ئەمان ده‌رباره‌ی ئه‌م گه‌ل وئاوه‌دانیانه‌ی پێشوتر قسه‌ده‌كات هه‌رچی ئه‌م سزایه‌یه‌ كه‌وا به‌ڵێنتان پێدراوه‌ کەوا دواتر سه‌رتاپای ناوچه‌كانی جیهان ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یامی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بۆ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی گۆی زه‌ویه‌.

كه‌واته‌ ئه‌ی قه‌وم له‌میانه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ ڕوون وئاشكرایانەدا زانیم كه‌وا دواتر ئێوه‌ مه‌هدیه‌ حه‌قه‌كه‌تان به‌درۆدەزانن ئه‌وكاته‌ی دێت بۆتان وبانگتان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازو ناکۆکن دەربارەی له‌ فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر، وه‌كو دیاره‌ ئێستا ئێوه‌ ئه‌وانه‌ بوون كه‌وا پشتان لێی كرد‌ پاشان اللە نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌ دێنێت بۆی جا ئایا ده‌زانن ئه‌مه‌ چی یه‌؟ ئه‌مه‌ نیشانه‌ی سزایه‌كی به‌ئێشه‌، ئایا ده‌زانن له‌به‌رچی، اللە سزاتان ده‌دات ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان له‌كاتێكیشدا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو پێغه‌مبه‌ر نی یه‌، جا له‌گه‌ڵ بێباوه‌ره‌كان به‌م قورئانی گه‌وره‌یه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ سزاتان ده‌دات؟ ئه‌مه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه‌ پشتان له‌و‌مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه‌ كرد كه‌وا بانگتان ده‌كات بۆ په‌یڕه‌وی و حوكم كردن به‌قورئانی گه‌وره‌. كه‌واته‌ هه‌ركه‌سێک پشتی كرده‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق ئه‌وا به‌ڕاستی پشتی له‌قورئانی گه‌وره‌ كردووە وه‌ دواتر اللە به‌ئازارو سزایه‌كی توند شادی ده‌كات.

وه‌ئه‌ی یاوه‌ره‌كانم ئه‌مه‌ به‌موسڵمانان و هه‌موو خه‌ڵكی ڕابگه‌یه‌نن با به‌ڵگه‌یه‌کی دڵسۆزی و غه‌مخۆری بێت بۆ لای په‌روه‌ردگارتان وه‌ به‌ڵکو ئه‌وان له اللە بترسن.

وه‌سه‌لام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بەدوای ڕێنمایی كا‌ر بۆ ڕێگای_______________ ڕاست ده‌كه‌وێت..
ئیمام مه‌هدی به‌سه‌رخه‌ری محمد پێغه‌مبه‌ری اللە و قورئانی گه‌وره ناصر محمد یه‌مانی.
_____________

اقتباس المشاركة 3906 من موضوع سؤال المهديّ المنتظَر إلى علماء الأمّة وأتباعهم ..


الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني
23 - شوال - 1428 هـ
04 -
11 - 2007 مـ
09:29 مساءً
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://www.mahdialumma.net/showthread.php?p=263

ــــــــــــــــــــ


سؤال المهديّ المنتظَر إلى علماء الأمّة وأتباعهم ..


بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين والتابعين لهم بإحسانٍ إلى يوم الدين، والحمد لله ربّ العالمين، وبعد..

يا معشر علماء الدين الإسلامي الحنيف وجميع الشعوب الإسلاميّة، إليكم السؤال الذي يعلم إجابته كُلّ مسلمٍ أو مسلمةٍ وهو: هل أنتم مؤمنون بالقرآن العظيم حديث ربّ العالمين وأنه أصدق الحديث؟ وبلا شكّ إنَّ جوابَكم سوف يكون وكأنه بلسانٍ واحدٍ: كيف لا نؤمن بالقرآن العظيم حديث ربّ العالمين؟! ومن لم يؤمن به فإنه من الكافرين". ومن ثم أوجّه إليكم سؤالاً آخر فأقول: فهل وعدكم الله بحفظه من التحريف إلى يوم الدِّين؟ وجوابكم بلا شكّ سوف تقولون: "بلى محفوظٌ، تصديقاً لقوله تعالى:
{إنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ} [الحجر:9]".

ومن ثم أقول لكم: إذاً يا معشر علماء الأمّة وجميع المسلمين، بالله عليكم لو لم يحفظ الله القرآن من التحريف ومن ثم ضلَلْتم عن الصراط المستقيم أليست لكم حُجّة على الله يوم القيامة فتقولون: "تمّ تحريف القرآن العظيم وكثُرَت الأحاديث والروايات ولم نعلمْ أيَّهم الصحيح وأيَّهم الباطل ولذلك ضلَلْنا عن الصراط المستقيم"؟ فإذا صدّقتم أنّه تمَّ تحريف القرآن العظيم حقاً فهُنا لن يُنكرَ الله حجّتَكم عليه بأنّه لم يحفظ القرآن من التحريف حتّى ضلَلْتم عن الصراط المستقيم وسوف تقولون وتقسمون بالله جهد أيمانِكم بأنّه لو كان القرآن محفوظاً من التحريف لما تمسّكتم بما خالف القرآن أبداً، ومن ثمّ علم الله بقولكم وحتى لا تكون لكم الحجّة على ربّكم فقد حفظ لكم القرآن العظيم من التحريف إلى يوم الدين، وتوعّدَكم بأنه سوف يسألكم عنه إذا لم تتمسكوا به وتبلِّغوا به، وقال الله تعالى:
{وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].

إذاً بالله عليكم يا معشر علماء الأمّة أن تتدبَّروا هذه الآية جيداً إن كنتم من أولي الألباب، فهل يتذكَّر إلا أولو الألباب؟ وقال الله تعالى:
{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النّساء].

فبالله عليكم يا معشر علماء الأمّة أليست هذه الآيات واضحةً وجليّةً ومحكمةً بأنّ الله أخبركم بأنه يوجد طائفةٌ إذا حضروا عند محمد رسول الله يقولون أمامه وأمام الصحابة الحقّ قلباً وقالباً يقولون: "طاعة لله ورسوله"، وذلك حتى يكسبوا ثقة المسلمين، وكذلك يُعجب محمد رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - بقولهم، ومن ثم أخبركم الله بأنّهم يقولون بألسنتِهم ما ليس في قلوبِهم أمام محمدٍ رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم، وأخبركم الله بأنهم إذا خرجوا من عند رسول الله يبيّتون أحاديث غير التي يقولها محمد رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم، بمعنى أنّهم يمكرون بأحاديث ضدٍّ لحديث الله ورسوله، ولكنّهم مُؤخِّرين مكرهم إلى حين وخصوصاً بعد موت رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم، لذلك قال:
{يُبَيِّتُونَ}، ومن ثم يقومون بنشر هذه الأحاديث المُفتراة من بعد رحيل محمد رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - بين صفوف المسلمين ليرويها الأجيال للأجيال التي تليها.

إذاً يا معشر علماء الأمّة، ما هو الحلّ للنَّجاة من ذلك المكر الخبيث؟ وأبشِّرُكم أنّي أعلم الحل والله على ما أقول شهيد ووكيل، وأقسم بالله العلي العظيم ما أتيتُ به من رأسي كاجتهادٍ منِّي بالظنّ الذي لا يغني من الحقّ شيئاً، بل الله مَنْ علَّمَكُم به في نفس الآيات، وقال الله تعالى:
{أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم.

فلربّما يريد مقاطعتي أحدُ فطاحلةِ علماءِ المسلمين من الذين يقولون على الله بالظنّ الذي لا يغني من الحقِّ شيئاً فيقول لي: "مهلاً مهلاً يا من تزعم أنّك المهديّ المنتظَر لقد أخطأتَ بتأويلِك لهذه الآية في قوله: {أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم، فإنما يقصد الكفارَ بهذا القرآن بأن يتدبَّروا القرآن وأنّ القرآن لو كان من عند غير الله لوجدوا فيه اختلافاً كثيراً". ومن ثمّ أردّ عليه بالحقّ فأقول: حقيق لا أقول على الله إلا الحقّ من نفس حديث الله بأنّ الله لا يخاطب في هذه الآيات الكُفار بالقرآن بل يخاطب المسلمين المؤمنين بهذا القرآن العظيم، والحمدُ لله الذي جعل الموضوع مُتَّصلاً في آيةٍ واحدةٍ للبيان والتّوضيح حتى لا يَزيغ عنها إلا هالكٌ ظالمٌ لنفسه ويريد أن يجادل بالباطل ليدحضَ به الحقّ، ولسوف أدعو جميع المسلمين العرب؛ أي كُلَّ ذي لسانٍ عربيٍ مبينٍ وهم ليسوا علماء فأقول لهم: بالله عليكم احكموا بيني وبين علماء الأمّة المنكرين لدعوتي للرجوع إلى المرجعيّة الحقّ للدين الإسلامي الحنيف. ومن ثم يخاطبونني فيقولون: "يا ناصر اليماني ولكنّنا لسنا من علماء الدين حتى نَحْكُمَ بينك وبين علماء الأمّة". ومن ثمّ أردّ عليهم فأقول: إنّا لا نحتاج في هذه الآية لعالِم فقهٍ بل نحتاج لإنسانٍ عربّي وذي لسانٍ عربّيٍ يفهم إذا أحدٌ خاطبه باللُّغة العربيَّة، ومن ثم يقول هذا العربّي: "إذا كان الأمر كذلك فأنا عربّيٌ وأفهم حديث من خاطبني بلغتي العربيَّة فما هي الآية؟". ومن ثم أقول له: هي قول الله تعالى: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النّساء].

وإليكم جواب كُلِّ ذي لسانٍ عربيٍّ مبينٍ فسوف يقول: "يا إخواني إنّ الموضوع واضحٌ يخبرنا الله فيه بأنّ هُناك طائفتين يحضرون إلى مجلس محمدٍ رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - إحْدَاهما طالبي علمٍ مؤمنين والطائفة الأخرى يؤمنون ظاهر الأمر ويخرجون بالكفر كما دخلوا به ومن ثم يُبيِّتون أحاديث غير التي يقولها محمدٌ رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم، ومن ثمّ نرى في كلمات الآية الجليّة بأنّ الله أمر رسوله أن لا يطردهم وذلك واضحٌ في كلمات الآية في قوله:
{فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا}، بمعنى أنّهم استمروا في مرافقة رسول الله وصحابته والحضور إلى مجلسه حينما يشاءون، ولم يقُم محمدٌ رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - بطردهم، والحكمة من ذلك ليتبيَّن مَنْ الذي يتّبع القرآن ويُصدِّق حديث الله - أصدق الحديث - ممن ينبذ القرآن وراء ظهره فيتّبع ما خالف حديث الله، ونرى بأنّ الله قد أفتى المؤمنين بهذا القرآن بأنَّ عليهم الرجوع إلى القرآن فيما اختلفوا فيه من الأحاديث التي قالها محمدٌ رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - وأنّها إذا كانت هذه الأحاديث من عند غير الله ورسوله فسوف يجد المُتدبِّرون لحديث القرآن بأنّ بينه وبين هذا الحديث المُفترى اختلافاً كثيراً".
انتهى حكم ذي اللسانِ العربيِّ المبين.

ويا معشر جميع علماء المسلمين إنِّي أوجهُ إليكم سؤالاً آخر: لماذا سوف يعذّب الله جميع قرى العالمين بما فيها قُرى المسلمين بعذابٍ أليمٍ فيجعل هذا العذاب آيةَ التصديق للمهديّ المنتظَر قبل يوم القيامة؟ وقال الله تعالى:
{وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ﴿٥٨﴾ وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَن كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ ۚ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَاۚ وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

ولربّما يقاطعني أحد فطاحلة علماء المسلمين فيقول: "إنَّما يقصد قُرى ما قبل مبعث رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - كمثل قُرى قومِ نوحٍ التي أغرقها، وكذلك قُرى عادٍ التي أهلكها بالريح العقيم، وكذلك قُرى ثمود التي أهلكها بالرجفة، وكذلك قُرى قوم لوط وإبراهيم، وكذلك قوم شعيب، وكذلك دأب آل فرعون، فإنَّما يقصد القرى الأولى التي كذّبت برسلهم". ومن ثم نردّ عليه: إنك بتأويلك هذا قد نلت غضبَ الله وعدم مرضاته عليك لأنّ الله لا يقصد في هذه الآية القرى الأولى وإنما يدعوهم ليمشوا في الأرض لينظروا كيف فعل الله بالمكذِّبين الذين كذّبوا رسلهم من قبل؛ إذاً تكلَّم عن القُرى الأولى، أمّا هذا العذاب الموعود الذي سوف يشمل جميع قرى العالمين وذلك لأنَّ محمداً رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - رسولٌ إلى العالمين أجمعين، والقرآن رسالةٌ شاملةٌ للناس كافّة إذا كذَّبوا به فلا بُدّ أن يُرسِل الله العذاب على جميع قرى الكرة الأرضيّة.

إذاً، يا قوم لقد علمتُ من خلال هذه الآية الجليّة الواضحة البيِّنة أنّكم سوف تكذّبون بمهديِّكم الحقّ حين يأتيكم ليدعوكم إلى الرجوع إلى كتاب الله القرآن العظيم فيما اختلفتم فيه من أحاديث السُّنة فإذا أنتم عنه مُعرِضون، ومن ثم يجعل اللهُ له آيةً كُبرى فهل تدرون ما هي؟ إنّها آيةُ عذابٍ أليمٍ، فهل تدرون لماذا؟ برغم أنّ المهديّ المنتظَر لم يكن نبيّاً ولا رسولاً، فلماذا سوف يعذِّبكم الله يا معشر المسلمين مع الكفار بهذا القرآن العظيم؟ وذلك لأنّكم أعرضتم عن المهديّ المنتظَر الذي يدعوكم للاحتكام إلى القرآن العظيم. إذاً، من أعرض عن المهديّ المنتظَر الحقّ فقد أعرض عن القرآن العظيم ولسوف يناله الله بعذابٍ عقيمٍ.

ويا أوليائي بلِّغوا المسلمين عنّي والنّاس أجمعين معذرةً إلى ربّكم ولعلهم يتقون.

والسلام على من اتَّبع الهادي إلى الصراط ـــــــــــ المستقيم ..
الإمامُ المهديّ المنتظَر؛ النّاصر لمحمدٍ رسولِ الله والقرآن العظيم؛ ناصر محمد اليماني.
_____________

اضغط هنا لقراءة البيان المقتبس..